Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:47

پێنج جۆری خواردن بۆنی ناخۆشی ده‌م و هه‌ناسه‌ که‌مده‌که‌نه‌وه‌

چای سه‌وز مادده‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه‌
کوردستان TV
100%

خواردنی چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك به‌ به‌رده‌وامی، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌ بۆنخۆشكردنی ده‌م و هه‌ناسه‌، و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی بۆنه‌كان.

ماڵپه‌ڕی fatafeat ئاماژه‌ی به‌ پێنج جۆری خواردن كردووه‌، گه‌ر گرنگی به‌خواردنیان بدرێت ڕۆژانه‌ ئه‌وا كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌ كۆتاییهێنان به‌ بۆنی ده‌م.

ماست و شیر:

به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان كه‌ به‌كتریای سوودبه‌خش و ڤیتامین Dیان تێدایه‌، له‌ توانایاندایه‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

چای سه‌وز:

چای سه‌وز مادده‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ بۆنخۆشكردنی هه‌ناسه‌، ڕێگریكردن كلۆربوونی ددان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ كه‌ تووشی ده‌م ده‌بن.

بیبه‌ری سوور:

بیبه‌ری سوور به‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داده‌ندرێت به‌ ڤیتامین C، كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌.

سێو:

ده‌م پاكده‌كاته‌وه‌ پاش خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ بۆنێكی ناخۆشیان هه‌یه‌.

سه‌وزه‌ گه‌ڵاییه‌كان و گژوگیا:

سه‌وزه‌ی وه‌ك ( مه‌عده‌نوس، ڕیحانه‌، جه‌رجیر، كاهو، نه‌عنا، دارچین) یارمه‌تیده‌رن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م.

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.