Erbil 1°C شەممە 01 شوبات 05:41

له‌ یۆنان 11 په‌نابه‌ر به‌هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێله‌که‌یان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێک گیانیان له‌ده‌ستدا

ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان رووبه‌ڕوو خۆی كێشاوه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێكدا
له‌ یۆنان 11 په‌نابه‌ر به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك گيانيان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 11 كه‌س كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌موویان په‌نابه‌ر بوون به‌ هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ شاری كاوالای رۆژهه‌ڵاتی یۆنان روویداوه‌ و هۆكاره‌كه‌یشی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان بووه‌ له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك.

سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان رووبه‌ڕوو خۆی كێشاوه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێكدا و هه‌ر به‌ هۆی ئه‌م پێكدادانه‌ ئاگری گرتووه‌.

شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌م رووداوه‌ رزگاری بووه‌، به‌ڵام ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ ئاگردا سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا پێناسه‌ی قوربانییانی ئه‌و رووداوه‌ كوشنده‌یه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.