Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:55

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی شاری سلێمانی ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

دوای بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌مه‌ودا ده‌خرێنه‌وه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 13-10-2018 ، موقه‌ده‌م ئه‌كره‌م قادر ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ڕاگه‌یاند .

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژی 10-10-2018 هه‌ستابوون به‌ دزینی ئۆتۆمبێلێك ، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانرا ڕۆژی 12-10 تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی دزراودا .

له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستگیركردنی باندێكی تری دزی دوو كه‌سی ِڕاگه‌یاند كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌شاری سلێمانی هه‌ستابوون به‌دزیكردن له‌ماڵان ، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی سێ‌ تۆمه‌تباری تری ڕاگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆو گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاری سلێمانی هه‌ستابوون به‌ دزینی 12 ماتۆڕسكیل .

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی هه‌ستابوون به‌ ڕفاندنی هاوڵاتییه‌ك .

هه‌روه‌ها نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتی: له‌مه‌ودا هه‌موو هێزه‌كانمان ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، به‌ڵام كاته‌كانی دیارنییه‌ چ كاتێك ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌یان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی دیاری ده‌كات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.