Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:21

سه‌فین دزه‌یى: حکوومه‌ت هاوکار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه‌

له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان
کوردستان TV
100%

ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌رله‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێن له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، ‌ سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.

 دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.