Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:42

هاتووچۆ تێچوی ڕسوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل ڕاگه‌یاند

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (123 وشە)
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم له‌سه‌ر تێچووى ڕسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل ڕایده‌گه‌ێنێت ، كۆی تێچوی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت (4) پستۆن ساڵۆن بریتییه‌ له‌ (1,390,000) هه‌زار دینار.

كۆی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1) تۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن (4) پستۆن (1,200,000) هه‌زار دیناره‌.

2) به‌كارهێنانی جاده‌ بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه‌ بڕی (10) هه‌زار دیناره‌، كۆی گشتی پێنج ساڵ ده‌كاته‌ (50) هه‌زار دینار.

3) پیسكردنی ژینگه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه‌ بڕی (10) هه‌زار دیناره‌، بۆ پێنج ساڵ ده‌كاته‌ (50) هه‌زار دینار.

4) به‌ستنی تابلۆی ئه‌ڵمانی بڕی (50,000) دیناره‌.

5) ده‌ركردنی ساڵانه‌ (سه‌نه‌وی) بڕی (40,000) دیناره‌.

تێبینی: بڕگه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی ده‌ركردنی ساڵانه‌، بڕی (5%)ی ده‌خرێته‌ سه‌ر بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (62,000) هه‌زار دینار، بۆیه‌ ئه‌وكاته‌ كۆی گشتی ده‌بێته‌ (1,452,000) یه‌ك ملیۆن‌و چوارسه‌د‌و په‌نجاودوو هه‌زار دینار.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.