پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، به به‌ڵێنی هه‌رچییه‌ك بێت، كه‌ركووك فرۆشراوه و ئه‌و كاره‌شی له‌و شاره‌دا كراوه، ”تاوانێكی گه‌وره‌یه و له مێژووشدا هه‌ر ده‌مێنێت كه له‌و ڕۆژه‌دا چی كراوه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ، به باس-ی ڕایگه‌یاندووه: ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م كاره بوو و بوونه هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ ئه‌و دۆڕانه‌ی له كه‌ركووك ڕووبه‌ڕوویان بووه‌وه، به شتی تر دایپۆشن، به‌وه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن یان به‌ناوی ئه‌وه‌ی له كه‌ركووكدا له هه‌ڵبژاردن بردوویانه‌ته‌وه، هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چۆن بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به به‌ڵێنی هه‌رچییه‌ك بێت، كه‌ركووك فرۆشراوه و ئه‌و كاره‌شی له‌و شاره‌دا كراوه، ”تاوانێكی گه‌وره‌یه و له مێژووشدا هه‌ر ده‌مێنێت كه له‌و ڕۆژه‌دا چی كراوه.
ده‌شڵێت: ده‌بووایه یه‌كێتی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بكردایه و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن و له‌وانه‌یه پاره‌یان وه‌رگرتبێ یان به‌ڵێنی شتیان پێ درابێ، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.