Erbil 5°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 23:46

ترامپ: روونی ده‌که‌ینه‌وه‌ کێ رۆژنامه‌نووسه‌ سعوودییه‌که‌ی کوشتووه‌

به‌مزووانه‌ دۆناڵد ترامپ په‌یوه‌ندیی به‌ شا سه‌لمانه‌وه‌ ده‌كات
ترامپ: روونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كێ رۆژنامه‌نووسه‌ سعوودییه‌كه‌ی كوشتووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركرانی سعوودیا له‌سه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشقچیی، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و هاوكاتیش دۆناڵد ترامپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌دڵنیاییه‌وه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی ئه‌م تاوانه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی سعوودیا جه‌ختیشی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ریاز و ئه‌نقه‌ڕه‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌مباره‌وه‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌وه‌ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌كان ته‌نیا راسته‌قینه‌ رۆماڵ     بكه‌ن و كارێك نه‌كه‌ن ته‌گه‌ره‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی ره‌وتی دادوه‌ریی و ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا به‌ په‌یامنێرانی وت كه‌ به‌مزووانه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ شا سه‌لمانه‌وه‌ ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ترسناكه‌ی له‌ توركیا روویداوه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌دات.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی توركیا نووسیبووی تیمێكی سعوودیی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتن و پارچه‌ پارچه‌ كردنی جه‌مال خاشقچییان به‌ دوو كاتژمێر به‌كۆتایی هێناوه‌ و دواتریش هه‌ركامیان له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و وڵاتێكی جیاواز له‌وانی دیكه‌ رۆیشتوون. هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ وكۆمه‌ڵێك راپۆرتی دیكه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای والێكرد تا هه‌ڵوێستی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ پیشانبدات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.