Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:50

هاتووچۆ : کرداری تێپه‌ڕاندن له‌م کاتانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌

هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك   هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت له‌م كاتانه‌دا كرداری تێپه‌ڕاندا قه‌ده‌غه‌یه‌ 
١- نزیك هێڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌.
٢- نزیك یه‌كتربڕه‌كان.
٣- له‌پێچه‌كاندا.
٤- له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ده‌كه‌ونه‌ زه‌وییه‌ (هه‌ورازو نشێوه‌كان)
٥- نزیك پرده‌كان.
٦- ناو تونێله‌كان.
٧- له‌و شه‌قامانه‌ی ترسی خلیسكانی تێدایه‌.
٨- له‌به‌رزاییه‌كان ( گرد، شاخ).
٩- ئه‌گه‌ر هێمایه‌كی هه‌ڵواسراو، یان هێڵكاری سه‌رشه‌قام هه‌بوو، كه‌ ئه‌م كاره‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.
١٠- له‌شه‌قامه‌ به‌ر ته‌سكه‌كان.
١١- ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنه‌كه‌ت وابكات له‌شۆفێرێكی تر كه‌ خێراییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌، یان له‌ئاڕاسته‌ی خۆی لابدات.
١٢- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رده‌مت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م خۆی.
١٣- ئه‌گه‌ر لێخوڕی پاش خۆت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
١٤- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رامبه‌رت كه‌به‌ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌هات، ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌می.
١٥- ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كه‌له‌پێشته‌وه‌ ده‌ڕۆیشت پابه‌ندبوو به‌و خێراییه‌ی كه‌دیاری كراوه‌ به‌هێمایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌.
١٦- ئه‌گه‌ر ئاست و ڕاده‌ی بینینت باش نه‌بوو، به‌هۆی ته‌م، یان ته‌پ وتۆز، یان ڕووناكی به‌رزی ئۆتۆمبێله‌كانی تر له‌شه‌ودا، كه‌ كارێك بكات ماوه‌ی بینینت كه‌م بێت بۆ كرداری تێپه‌ڕاندن.
17- له‌كاتێك كه‌ ڕیزبه‌ستن هه‌بوو به‌ڕیزێك (ڕه‌تڵ) ئۆتۆمبێل، به‌هۆی ڕووداوێك یان كاره‌ساتێكی سروشتی.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.