ڕۆژى هه‌ینى 12 ى 10 ى 2018 ، له شاری به‌غداد یاریه‌كانی دوا قۆناغی خولی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراقی له خۆگرت و له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئه‌و خوله كه ڕكابه‌ری بۆ نازناوه‌كه به به‌هێزی له نێوان كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد ، كچانی پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، سوپاس بۆ سه‌رۆكی یانه‌كه‌م و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كه پاڵپشت بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێمه له خولێكی وا پڕ ڕكابه‌ر كه چه‌ندین كچه یاریزانی به‌هێز له یانه‌كان هه‌بوون بۆ ئه‌نجامه‌كان ڕكابه‌رییان ده‌كرد وه سوپاس بۆ هاوكاران و دڵسۆزانم كه هه‌رده‌م له پاڵه‌وانێتیه‌كان پاڵپشتی ئێمه‌یان كردووه .
به‌ڵێن ووتیشی خولی ئه‌م ساڵ جیاواز بوو له‌گه‌ڵ خوله‌كه‌كانی دیكه كه چه‌ندین كیژه یاریزانی به‌هێزمان له یانه‌كان بینی به‌ڵام خۆش به‌ختانه كچه یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌و نازناوه گرنگه مێژووییه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و جامه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.