Erbil 8°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 20:46

به‌ ڕووداوێکی هاتوچۆ چوار که‌س بوونه‌ قوربانی

له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار خانه‌قین له‌ نزیك ساڵح ئاغا چوار كه‌س برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین نزیك به‌ ساڵح ئاغا به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ و پیكاب مۆدیل كۆن چواركه‌س برینداربون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابه‌كه‌ ته‌نها شۆفێره‌كه‌ی تێدابوه‌ به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی ئۆپڵه‌كه‌ شۆفێر و دوو سه‌رنشینی تێدابووه‌ به‌ ئاراسته‌ی خانه‌قین ڕۆشتووه‌ پێش گه‌یشتنیان به‌ ساڵح ئاغا پێكیانداداوه‌و  به‌ هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ هه‌ر چواریان برینداربوون و دوان له‌ برینداره‌كان كه‌ له‌ ئۆپڵه‌كه‌دابون دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران.

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.