Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:18

بەرێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی کۆچی دوایی کرد
کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی‌ دوایی كرد.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی، عه‌مید نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی کۆچی دوایی کردووە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە ئێستادا ئامادەکاریەکانی بە خاکسپاردنی دەستیانپێکردووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرەو گردی سەیوان بەرێدەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی (عومەری کوری خەتاب) دەبێت.

عه‌مید نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد لە ڕۆژی 31ی ئایاری ساڵی 2015 لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو و تا مانگی تەموزی ئەمساڵ لە پۆستەکەیدا مایەوە.

عه‌مید نه‌ریمان عزیز لە ساڵی 2017 باری تەندروستنی تێكچوو، به‌و هۆیه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی‌ وه‌رگرت و دواتر و پاش باشبوونی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی ‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.