سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ھەماھەنگی و كاری پێكەوەیی زیاتری له ھێزە سیاسییەكانی عێراق كرد.
لە راگەیەندراوێكدا، محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ھەماھەنگی و كاری پێكەوەیی زیاتری ھێزە سیاسییەكانی عێراقى كرد، لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.
حەلبوسی گوتی" پێویستە كوتلە و ھێزە سیاسییەكان كەشی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی كێشە سیاسییەكان و دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بڕەخسێنن.
ههروهها ھیواشی خواست، عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بتوانێت حكومەتێكی بە توانا و بەھێز پێكبھێنێت، كە رەزامەندی ھەموولایەكی لەسەربێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.