پۆلیسی هەولێر له راگهیاندراوێكدا باندێکی گەورەی دزیکردنی ئاشكراكرد.
دوای ئەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادار کرانەوە بەبوونی چەند حاڵەتێکی دزی کردن لە شارۆچکەی کەسنەزان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
لەمبارەیەوە (عقیدی ماف/ عبدالواحد سعید ) بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی کەسنەزان بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی چەند حاڵەتی دزی کردن لە شارۆچکەی کەسنەزان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە کردەوە و لەماوەیەکی کەم توانیمان ناسنامەی هەر چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین.
تۆمەتباران بەناوی (س. ع. ا)، تەمەن (۲۷) ساڵ، (گ. ع. م.)، تەمەن(۲۰) ساڵ، (ا. ا. س.)، تەمەن (۱۹) ساڵ، (د. م. ح)، تەمەن (۲۰) ساڵ، هەر چوار تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە بڕینی زیاتر لە (٤) دوکان لەگەڵ چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە ماڵان لە شارۆچکەی کەسنەزان.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤۳) لە ی. س.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.