Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:58

ناوى وه‌رگیراوانى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان راگه‌یه‌ندرا

لە ڕێگەی ئەم لینكەوە
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له‌ رێگه‌ى سایتى زانكۆلاینه‌وه‌، ناوى وه‌رگیراوانى ئه‌مساڵى بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یاند.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 11-10-2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، د.خەتاب شێخانى سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیاندو وتی: وەزارەتەکەمان ماوەیەكە بەچڕی و ورد كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات، وتیشی ئەمساڵ دەرچوانى خولى یەکەم و دوەمى قۆناخى (12)ی‌ ئامادەیی لە یەک کاتدا بەسیستمەکانى (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئیواران) (54042) ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، لە ئەنجامدا ( 28609) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بۆ ساڵى خوێندنى (2018-2019) له‌ ئیستا وەرگیران، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی وه‌رگرتن بریتییه‌ له‌ (53%)ه‌، به‌ڵام به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه‌ به‌تاڵه‌كان ڕێژه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ (60%) و، كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو بریتیه‌ له‌ (60،143).

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن دەرچوانى پۆلى دوانزەی ئامادەیی ئاگادار كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ هەینى لە كاتژمێر (10)ی بەیانی بەدواوە لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمەکانیان پێ‌ بڕكردبوەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

بۆ دۆزینه‌وه‌ى ناوه‌كەت و زانینى ئه‌نجامى وه‌رگرتن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكەی خوارەوە بكه‌

http://www.regayzanko.com/student/index.php

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.