هادی عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیای ڕاگه‌یاندوه، ده‌بێت هێزه‌كانى توركیا له ناو خاكى عێراق، بكشێننه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوپه‌یمانێتی "فه‌تح"دا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارى به‌غدا، هادی عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتی "فه‌تح"، پێشوازى له مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا كردووه و چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یان، تاوتوێ كردووه.
عامرى داواى له ئۆغلۆ كرد، كه به‌ڵێنه‌كانیان له‌زیاد به‌ردانه‌وه‌ى پشكى ئاوى عێراق، به‌جێ بهێنن و كۆتایی به‌و دۆسییه‌یه بێت، كه بووه به‌جێگه‌ى نیگه‌رانى عێراقییه‌كان".
هه‌روه‌ها هادى عامرى، داواى كرد، كه توركیا هه‌موو هێزه‌كانى له‌ناو خاكى عێراق، بكشێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، چاوش ئۆغلۆ، به‌ڵێنی داوه، به‌م نزیكانه كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكات و كاریش له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له خاكى عێراق بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.