عادل عەبدولمەهدی، كه‌سى راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، كه پێشتر لەرێگهى ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی، داواى له هاولاتیانى عێراق كردبوو سیڤى خۆیان بنێرن، بەمەبەستی دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی.
له‌م باره‌وه سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار لە بەغدا بە رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی راگەیاندووه، کوتلە و حزبە سیاسییە عێراقییەکان ناوی کاندیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە کابینەی نوێی حکوومەت داوەتە عادل عەبدولمەهدی، بەمەش دەردەکەوێت، کە هیچ کەسێک بە سیڤی و پڕکردنەوەی فۆرمەکە، ناكرێته وەزیر، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پركردنه‌وه‌ى فۆرم له رێگه‌ى مالپه‌رى ئه‌لیكترۆنى هیچ سوودێكى نابێت.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە عەبدولمەهدی بە نیازە رۆژی 24/10/2018 کابینەی نوێی حکوومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات بەمەبەستی پەسەندکردنی.
هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، سەرچاوە سیاسییەکە باسی ئەوەیشی کردووە، کە عادل عەبدولمەهدی لە بڵاوکردنەوەی فۆرمەکەدا نیازی نەبووە وەزیر لەڕێگای سیڤییەوە هەڵبژێرێت، بەڵکو ویستی بەهۆی ئەو فۆرمەوە، گوشار بخاتە سەر حزبەکان تا کاندیدەکانیان لە ماوەیەکی کورت‌دا، پێشکەش بکەن.
تا ئێستا زیاتر لە 36 هەزار کەس لە سه‌رانسه‌رى عێراق فۆرمەکەی عەبدولمەهدییان پڕ کردووەتەوە ، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە حکوومەتی نوێی عێراق، به‌لام به‌پێى رۆژنامه‌كه، هیچ كه‌سێك له رێگه‌ى پركردنه‌وه‌ى فۆرم نابێته وه‌زیر، به‌لكو ئه‌مه ئیستیحقاقی سیاسى لایه‌نه‌كانه‌و پێویسته رێككه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.