لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكەی پۆلیسی سەرا ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتنی بە چەكەوە كردووە.
پاش ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە دەكات ، ئەمڕۆ 11-10-2018 هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات توانییان تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لە ئێستاشدا تۆمەتبار (پ ، ك ، ح ) لەدایكبوی 1993 ، دانیشتوی شاری سلێمانی ، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەی ورد لە لایەن هێزەكانی پۆلیس دەستیپێكردووە.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی 7-10-2018 ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردبوو .
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە هەڵمەت و گەڕان پشكنینەكانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كەبەنایاسایی كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە دەكەن ، هەركەسێكیش سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.