هێمن ههورامی سهرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئهندامی سهركردایهتی ئهو حزبه له دیمانهیهكدا كهلهگهڵ ئاژانسی ئانادۆڵو رایدهگهیهنێت حكوومهتی داهاتووی ههرێمی كوردستان حكوومهتی زۆرینه دهبێت.
ڕاشیدهگهێنێت پارتی دەرگای گفتوگۆ بۆ ھەموو لایەنەکان دەکاتەوە و ھێڵی سووری لەسەر ھیچییان نییە، دەشڵێـت" بە غرورەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنەکاندا ناکەین.
لهبارهى پارتی دیموکراتی کوردستان چەند سکاڵای لەسەر بوونی ساختەکاری و پێشێلکاری لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلول تۆمارکردووە هێمن ههورامی ڕایگهیاند : دەتوانیین بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو کیانی سیاسی لە چاو لایەنەکانی تر زۆرترین سکاڵای یاساییمان لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و راپەڕین و ھەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە و شوێنەکانی تر ھەیە، بەڵام دیسانەوە ئەمە بابەتێکی تەکنکییە نەوەک بابەتێکی سیاسی، بۆیە سکاڵاکانی ئێمەش لەرووی تەکنکیکی و یاساییەوە تۆمارکراوە نەک بەمەبەستی ئەوەی ھەموو ئەنجامەکانی ئەو سنوورە رەت بکرێتەوە یان نا، پارتی خوازیاری ئەمە نییە، پارتی خوازیاری ئەوەیە کە سەرەڕای ھەموو کەموکورتییەکان سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن سەرکەوتنی ھەموو کیانە سیاسییەکانە، سەرکەوتنی تەواوی گەلی کوردستانە، چونکە ھەڵبژاردن و کەمپەین تەواوبووە، ئێستا دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی پاش ھەڵبژاردن بکەین، ئایا سەقامگیرییمان دەوێت یان بگەڕێینەوە بۆ فەوزا، ئایا دەمانەوێت مەشروعییەتی دەسەڵات و کیانات لە پەرلەمان و حکوومەتێکی تازە لەگەڵ لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان بەدەستی بھێنینەوە یان دەمانەوێت بەرەو ئایندەیەکی نادیار بچیین کە چوون بەرەو ئایندەیەکی نادیاری لە زیانی تەواوی گەلی کوردستاندا دەبێت و ھیواداریین کیانە سیاسییەکان ئەو ھەنگاوە نەگرنە بەر.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.