په‌رله‌مانتارێك داوای سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له هاووڵاتیان ده‌كات، كه بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه.
به‌در زبادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ،داوای له قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كردووه، مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له هاووڵاتیان بسه‌ندرێته‌وه ،كه بۆته مایه‌ی تێكدانی ئاسایش و ئارامی پارێزگای به‌سره.
ده‌شڵێت: پێویسته چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی پیاوانی ده‌وڵه‌ت بێت،چونكه له ئێستادا به هه‌زاران هاووڵاتی شاره‌كه ،چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به شه‌قامه‌كانی شاره‌كه ده‌سووڕێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.