به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی كاركردنی سیستمی ته‌ندروستی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت.
د. ئاریان عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شی ته‌ندروستی به ماڵپه‌ڕی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كان كارنه‌كردن به سیستمی ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ی (هایما) له گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری شاری سلێمانی داده‌خرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ی هایما، ده‌ركه‌وتووه بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه و خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه كه مه‌ترسی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه به نه‌خۆشی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه له ده‌رمانخانه‌كاندا.
هه‌روه‌ها: راشیگه‌یاند خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه ده‌رمانه به‌سه‌رچوه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كه ساخ بكاته‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رمانه‌كه بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شی ته‌ندروستی سلێمانی گوتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌رمانخانه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، داوای له هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی ده‌رمان سه‌رنج بده‌ن له به‌رواری دروستكردن و بهسهرچونهكهی، له‌كاتی هه‌بونی ده‌رمانی به‌سه‌رچودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.