Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:27

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: ئەمساڵ 160 هه‌زار قوتابی لەپۆڵی‌ یەکی‌ بنەڕەتی‌ وەرگیراوان

باخچه‌ی ساوایان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند: ئەمساڵ ژمارەی‌ ئەو قوتابیانه‌ی لەپۆلیی‌ یەكی‌ بنەڕەتی‌ وەرگیراوان 160 هەزار قوتابی بووه‌، تەنها بۆ ئەوانیش پێویستمان بە 420 باڵەخانە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵەبجە پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ باخچه‌ی ساوایانی شه‌ونم حاجی محه‌مه‌د بامۆكی كرده‌وه‌، كه‌ تاكه‌ باخچه‌ی نمونوییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له‌لایه‌ن ئاسۆ حاجی محه‌مه‌د بامۆكیه‌وه ‌له‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌ به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلار ‌دروست كراوه و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

وەزیری‌ پەروەردە ئەوەشی‌ ڕوونكردەوە، ساڵی‌ 1991 هەرێمی‌ كوردستان خاوەنی‌ 21 هەزار فەرمانبەرو مامۆستا بوو، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بۆتە 180 هەزار، بۆیە داوادەكەین خێرخوازان و سەرمایادان هاوكاریی كەرتی‌ پەروەردە بكەن.

پشتیوان سادق گوتیشی: ئەمساڵ ژمارەی‌ ئەو قوتابیانه‌ی لەپۆلیی‌ یەكی‌ بنەڕەتی‌ وەرگیراوان 160 هەزار قوتابی بووه‌، تەنها بۆ ئەوانیش پێویستمان بە 420 باڵەخانە هەیە.

ڕاشیگەیاند: هەر دۆلارێک لە کەرتی پەروەردە خه‌رج بکرێت، بێگومان لە ئایندەدا بەرهەمەکەی بۆ ئێمە 15 دۆلار دەبێت و هەر کەسێک لەپێناو گەشەکردنی پەروەردە هەنگاوێک هەڵبگرێت، بێگومان پاداشتیان دەدرێتەوە و نەتەوەکەشمان ڕێزیان دەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.