محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رەزامەندی نیشان داوە لەسەر زیادكردنی بەردانەوەی ئاو بۆ زامنكردنی گەیشتنی ئاو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی حەلبوسی بڵاوی كردەوە، لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركۆماری توركیادا، بەڵێنی بەردانەوەی زیاتری ئاو دراوە بۆ عێراق. هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە پشكی زیاتر لەو ئاوە بەر بەسرە دەكەوێت.
نووسینگەكە ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەردۆغان پابەندبوونی توركیا بەپێدانی پشكی ئاو و پشتیوانیكردنی عێراق لەو دۆسیەیەدا دەربڕیوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی دوو رۆژە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی سەرۆكەكانی پەرلەمانەكانی ئەورووپا و ئاسیا لە توركیا بەشدارە و تا ئێستاش چەند كۆبوونەوەیەكی جیاجیای ئەنجام داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.