Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:24

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هه‌رێم 25 سکۆلەرشیپى لە بەریتانیا راگەیاند

تەواوی کرێی خوێندن و خەرجیەکانی قوتابی لە ئەستۆی بەرنامەکە دەبێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، 25 سکۆلەرشیپ لە بەریتانیا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10\10\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشكراى كرد، كه‌ وەزارەتى وێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربه‌ وەزارەتەکەیان لە زانکۆ و دامەزراوەکان ئاگادار دەکاته‌وه‌، کە زانکۆى (Warwick) ۆرویک لە بەریتانیا 25 کورسی خوێندنی بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆلەرشیپى نێودەوڵەتی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨- ٢٠١٩) ڕاگەیاندووە، تەواوی کرێی خوێندن و خەرجیەکانی قوتابی لە سەر ئەستۆی بەرنامەکە دەبێت“.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتەکەیان دەکات، ئەوانەى خوازیارن لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتە بخوێنن، سەردانیان، بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى وەرگرتن و دەسکەوتنى زانیارى زیاتر.

ئاشکراشی کردووە، کە دوا کات بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن ڕێککەوتی 18\9\2019یە، لەهەمان کاتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە، ئەو کەسانەى کە خوازیارن پێشکەش بکەن، پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێ بۆ ئەوەى دواتر خوێندنەکەیان بۆ پرۆسس بکرێ، وەک پێشکەش کار دەبێت مامۆستا یا فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت و لە یەکێک لە دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت، دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت، بە لایەنی کەم دەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت، بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن، کە لە کاتی خۆی واژۆ کراوە.

هاوکات دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئیگلیزی 5 ئایلتس یا هاوتاکەی بێت، لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمانی ئینگلیزی کە بریتین (TOEFL PBT, IPT TOEFL, Pearson)، دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات، هەروەها کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.