ئهمرۆ چوارشهمه 10ی ئۆكتۆبهر، خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دهستی به كارهكانی كرد و بۆ ماوهی 7 رۆژیش بهردهوام دهبێت ، لە ماوەی ئهم حەوت رۆژدا ١٤٠ فلمی سینەمایی نمایشدەکرێن .
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی سلێمانی " مەنسوور جیهانی " ئاشكرایدهكات لە فێستیڤاڵەکەدا لەماوەی حەوت رۆژدا ١٢٢ فلم لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە نمایشدەکرێن ، لەگەڵ ١٨ کورتە فلم بۆ مندڵان کە لە فێستیڤاڵی جونێسی نێودەوڵەتی ئەڵمانی نمایشکراون .
لهم فێستیڤالهدا ١٢٢ فلم لەبەشەکانی فلمی بڵند و کورتە فلم و فلمی ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتاری، کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی (باشترین فلم، باشترین سیناریۆ، باشترین دەرهێنان، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین ئەکتەری کوڕ، باشترین ئەکتەری کچ، خەڵاتی دادوەران) دەکەن .
ئەو فلمە بەناوبانگانەی جیهان کە ساڵی ٢٠١٨ بەرهەمهاتوون و لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا خەڵاتیان بردووە، بۆیەکەمجار لە عێراق لە سێیەمین فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی نمایشدەکرێن .
جێی باسه جگە لە نمایشکردنی فلم ، لە ناو بەرنامەکانی فێستیڤاڵهكهدا چەند چالاکییەکی رۆشنبیریی تایبەت بەسینەما ئەنجامدەدرێت ،هەروەها نوێنەری ١٠ فێستیڤاڵی جیهانی بۆ ماوەی نێو کاتژمێر لەسەر ئەزموونەکانی خۆیان قسەدەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.