نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئهمرۆ چوارشهممه سهردانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له ههرێمی کوردستان و رایگهیاند کارەکانی کۆمیسیۆن بەباشی بەرێوەدەچن و ئەو میکانیزمەی بۆ ڕوونی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکن پێویستە، کۆمیسیۆن گرتوویهتیەبەر.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له ههرێمی کوردستان سەدا سەدی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تەواو کردووە و ئێستاش بە هەماهەنگی لیژنەیەکی باڵای یاسایی نەتەوە یەکگرتووەکان پێداچونەوە بە سکاڵاکاندا دەکات.
یانکۆبیش کە خۆشی ئەمرۆ بۆ بیینی کارەکان لە کۆمیسیۆن ئامادهبوو لە لێدوانێکدا ڕایگهیاند، کارەکانی کۆمیسیۆن بەباشی بەرێوەدەچن و ئەو میکانیزمەی بۆ ڕوونی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکن پێویستە، کۆمیسیۆن گرتوویهتیەبەر، هاوکات هەندرێن محهمهد سەرۆکی کۆمیسیاران گووتی بە زووترین کات سکاڵاکان یەکلایی دەکەنەوە و ئەنجامی کۆتاییش رادەگەیەنین.
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکەمەوە کە پێویستییەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف بێت و هاوکات لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوبێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەی جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان بە شەفافەیت و بە خێرایی بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.