Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:53

 کتێبی سه‌روه‌ران له‌ مه‌نزڵگه‌ی شاعیرانی کورد دا بڵاوکراییه‌وه‌

له‌لایه‌ن شاعیرانی سلێمانیه‌وه‌ بۆ بارزانی و مێژووی خه‌باتی بارزانیه‌كان هۆنراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌و ماوه‌یه‌دا كتێبێكی (زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی) به‌ ناونیشانی (سه‌روه‌ران له‌ مه‌نزڵگه‌ی شاعیرانی كورد دا) خستنه‌ ڕووی به‌ر دید و ڕوانینی ئه‌و شیعرانه‌ی له‌لایه‌ن شاعیرانی سلێمانیه‌وه‌ بۆ بارزانی و مێژووی خه‌باتی بارزانیه‌كان هۆنراوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
 كتێبی سه‌روه‌ران له‌ مه‌نزڵگه‌ی شاعیرانی كورد دا 344 لاپه‌ڕه‌یه‌ و به‌ تیراژی 1500 دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری هه‌ولێر چاپكراوه‌ و جگه‌ له‌ پێشه‌كی و ده‌سپێك نووسه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ شاعیران زیوه‌ر و بێكه‌س و پیره‌مێرد و نه‌جمه‌دین مه‌لا و كاكه‌ی فه‌لاح و كامه‌ران موكری و فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین و عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حیم و شێركۆ بێكه‌س و پرۆفیسۆر نه‌سرین فه‌خری و گۆران و ئه‌و ڕه‌حمان به‌گی بابان و محه‌مه‌د ساڵح دیلان و له‌تیف قه‌ره‌داغی و دكتۆر ئیحسان فواد و مه‌لا حه‌سه‌نی زه‌نگه‌نه‌ و دكتۆر شۆ و قادر محه‌مه‌د سه‌عید و عه‌بدولقادر قڕگه‌یی و حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم و ئه‌حمه‌د سه‌لام، ئه‌و كتێبه‌ وه‌ك نووسه‌ریش له‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هێمای بۆ كردوه‌ بریتیه‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی 22 شاعیر كه‌ 21 یان خه‌ڵكی سلێمانین و ته‌نیا یه‌كێیان خه‌ڵكی سه‌قزه‌ كه‌ ئه‌ویش مه‌لا حه‌سه‌نی نه‌وحی یه‌ و سه‌رجه‌میان هۆنراوه‌ی جوان و به‌ نرخیان هۆنیوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌خشانێكی شه‌هید محه‌مه‌د قوودسی كه‌ گفتوگۆیه‌كه‌ له‌ نێوان محه‌مه‌د قوودسی و چیای شیرینی بارزان.

 شاعیران ناوه‌رۆكی شیعره‌كانیان له‌سه‌ر لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی كورد و ڕووداو و كاره‌ساته‌كان و سروشتی جوانی و خۆشه‌ویستی و خاك و نیشتمان و ئه‌ویندارین به‌و هۆنراوانه‌یان كاڵایان به‌ باڵادا بڕیوه‌ و سۆزێكی یه‌كجار زۆری خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مسته‌فا بارزانی ده‌ربڕیوه‌ و به‌ كارێزمایی ئه‌و ڕابه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سه‌رسام بوون به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردن و له‌سه‌ر نووسینی زیاترن.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.