له‌دیمانه‌یه‌كدا كه‌له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئانادۆڵ ئه‌نجامی داوه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕه‌وشى پڕۆژه‌كان له‌هه‌ولێر چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌باره‌ى چ پڕۆژه‌یه‌كى نوێى هه‌یه ڕایگه‌یاند
نه‌وزاد هادی ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێستا باری دارایی حكوومه‌ت به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، له‌لایه‌ك نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دووباره زۆر به باشی رێكخراوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری قه‌رزه‌كانمان وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم داوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه راگیراوه‌كان و پڕۆژه نوێیه‌كانیش ده‌ستییان پێكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له‌و پڕۆژانه ده‌ستییان پێ كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنده‌ری خۆماڵی بەردەوامییان بە پڕۆژه‌كانی خۆیان دا و، پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدا وه‌كو گرووپی دارین، هێمن گرووپ، كه هێمن گرووپ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات وه‌كو 120 مه‌تری و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی 150 مه‌تری، هه‌روه‌ها رێگای دووسایدی هه‌ولێر-دهۆك كه له‌هه‌ولێره‌وه تا پردی گۆپاڵ درێژ ده‌بێته‌وه و له‌و دیویشه‌وه له پردی گۆپاڵه‌وه تاوه‌كو دهۆك ده‌بێت له‌لایه‌ن دارین گرووپه‌وه ئه‌نجام ده‌درێـت، ئێستا هه‌موو به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌ستییان پێكردووه‌ته‌وه، بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش وه‌كو تونێلی پیرمام كه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و تا كۆتایی ساڵ ته‌واوده‌كرێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ش ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش ورده ورده ده‌ست پێده‌كاته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین چوار ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم و حكوومه‌تی نوێی عێراق، هه‌رێم ده‌چێـته‌وه رۆژانی بووژانه‌وه‌ی زیاتری پڕۆژه‌كانی و پێشوه‌چوونی زیاتر.
لهپرسیارێكى دیكه‌ى ئاژانسه‌كه‌دا له‌باره‌ی گرنگی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و توركیا له‌رێگای مێرگه‌سوور-هه‌كاری چییه؟، ئایا هه‌نگاوی كرده‌یی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێكردووه؟
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند ئه‌م پڕۆژه‌یه پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا بڕیاری كردنه‌وه‌ی دا و به خاڵی زێد ده‌ناسرێت و ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمییه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و وڵاتی توركیا له سنووری پارێزگای هه‌كاری، ئێستا له دیوی توركیا هه‌موو پێداویستییه‌كانییان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه ته‌واوكردووه، به‌ڵام ئێمه به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌وه بكه‌ین، چونكه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و بۆ دروستكردنی رێگاوبان و كۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی كاری زۆری ده‌ویست، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌دروستكردنی رێگایه‌كه كردووه و ته‌واوكردنی ئه‌و رێگایه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا باشه و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووریی ستراتیژیی به‌هێزه و ئه‌و دەروازەیە ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وتر ده‌كات كه به‌رده‌وام بوونیشی هه‌یه، چونكه به‌شداریی توركیا و كۆمپانیا توركییه‌كان له ساڵانی رابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و پشكی شێر بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان بووه، ته‌نانه‌ت له‌رووی كاڵاكانیشهوه و مه‌وادی بازاڕه‌كانی ئێمه زیاتر په‌یوه‌سته به توركیاوه، هه‌ر بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌چێـته خانه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا. بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی توركیا و ئه‌وانه‌شی له‌لای ئێمه كه ده‌كه‌وێته نێوان سنووری ئێران و توركیا به‌تایبه‌ت به‌شێك له بازرگانی ئێمه له ئازه‌ربایجان و ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌رێگای ئێرانه‌وه ده‌هاتن و كاڵایان ده‌هێنا، ره‌نگه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌م دهروازهیدا بێن.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.