Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:53

کارمەندێکی پۆلیس بڕێک پاره‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ داوا له‌خاوه‌نه‌که‌ى ده‌کات بێت بۆ بردنه‌وه‌ى

لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆدا
کوردستان TV
100%


 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018/10/10، کارمەندێکی به‌شی‌ پۆلیسی فریاکەوتنی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەناوی (ئارام محه‌مه‌د ئه‌حمد) دوای سەردانیکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئوتومبیلەکەی، لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبەشی هونەری بڕێک پارەی دۆزیەوەو راستەوخۆ رادەستی بەشی کارگێڕی کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا هه‌ریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سوپاسی ئەو کارمەندەیان كرد بۆ دەستپاکی‌و هەستکردن بەلێپرسراویەتی‌و هیواخوازن نمونەی زۆربێت.

هەروەها هاتوچۆی سلێمانی داوا دەکات هەر کەسێک خۆی بەخاوەنی ئەو بڕە پارەیە دەزانێت سەردانیان بکات لەبەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی / بەشی کارگێڕی.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.