دوا به‌دوای كێشه گه‌وره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو گوندی جه‌لكان و مه‌مكان و كوژرانی گوندنشینێك و پۆلیسێك و برینداربوونی چه‌ندان هاوڵاتی هه‌ردوو گوند و دوو كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ماوه‌ی 3 ڕۆژه گوندنشینانی گوندی مه‌مكان توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بوون تا ئێستاش به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه 3 كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌ك مردوون و 6 كه‌سی تری هه‌مان بنه‌ماڵه له سه‌ره‌مه‌رگدان و زۆربه‌ی گوندنشینانی دیكه‌ی ئاواییه‌كه توشی هه‌مان نه‌خۆشی هاتوون و توانای قسه‌كردنیان له ده‌ستداوه و به ده‌ست ئازارێكی قورسی قورگ ده‌ناڵێنن.
له‌م باره‌یه‌وه ڕاید شۆرش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م بارودۆخه گوماناوییه، بۆیه ئێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئیداره‌كه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه و ئه‌مڕۆكه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه و پشكنینی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خۆراكی گونده‌كه له گوندی مه‌مكانن و ده‌ستیان به لێۆڵینه‌وه كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئه‌نجامی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رنه‌چێت ئێمه ناتوانین له‌م باره‌یه‌وه بدوێین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی مه‌مكان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه ژه‌هراوی كراوین به جۆرێك كه مردنێكی به كۆمه‌ڵ بۆ ئاواییه‌كه‌مان هاتووه و له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا 3 كه‌سمان مردوون و 6 كه‌سی تریشمان له‌سه‌ره‌مه‌رگدان و پزیشكه‌كان ده‌ستیان له ژیانی ئه‌وان شوشتووه.
گوتیشی: چه‌ندان كه‌سی تری گونده‌كه‌مان توشی هه‌مان نه‌خۆشی هاتوون و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین به هانامانه‌وه بێت و ئه‌وه مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر گونده‌كه‌مان هێنراوه ڕێگری لێبكرێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پێی ڕاگه‌یاندین: هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه دیار نییه و تا ئێستا پشكنینه پزیشكییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه ده‌رئه‌نجام
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.