Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:26

زیادکردنی واژۆی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی عێراق 90 ملیار دیناری پێویست بووه‌

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه‌
کوردستان TV
100%

زيادكردنی واژۆی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر دراوی چاپه‌ نوێیه‌كه‌ی عێراق 90 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ تێكڕای تێچووی چاپه‌ نوێكه‌ی عێراق 90 ملیار دینار عێراقی بووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: له‌ چاپه‌ نوێكه‌دا ته‌نها ناوی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و واژۆكه‌ی زیاد كراوه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بانكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ند جۆرێكی تازه‌ی دراوی عێراقی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ روو.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.