وا بریاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دوو رۆژی داھاتوودا سه‌ردانی ھه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه كه مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژانی 11 و 12ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی عێراق و هه‌ولێر ده‌كات .
سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و دواتر له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.