له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌م، به‌رنامه‌ى نوێى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له ناو شارى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێى به‌رنامه نوێیه‌كه له كاتژمێر 8 ى به‌یانى تا 12ى نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانیش نه‌بوو، موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، كاره‌با ناده‌ن به‌هاوڵاتیان.
بۆیه داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین، كه ره‌چاوى ئه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر كاریان نه‌كرد، ئه‌وه له‌سه‌ر بڕیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌با و لیژنه‌ى باڵاى سه‌رپه‌رشتى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.