مههدی داود پهیامنێری كوردستان تیڤى پێى ڕاگهیاندین ، لەئیوارەی دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 10 ى تۆپخانەکانی سوپایی تورکیا بەچڕی دەستیان کردوە بەتۆپباران کردنی هەریەک لەگەروی کەوەرت وسەری بن دیوانە و دەوروبەری گوندەکانی سیران وخەلیفان هاوکات شەوی رابردوش فرۆکەجەنگیەکان سەری بندیوانە یان بەناپالمی گەورە بۆردومان کرد .
بەپێی قسەی شاهید حاڵان و دانیشتوانی ناوچەکە تۆپباران و بۆردومانەکان دوای ئەوە هاتوە کە چەکدارانی پەکەکە دوێنێ ئیوارەو بەیانی ئەمرۆ بەهاون وچەکی سوک لە چیای دێل هیرشیان کردوتە سەر سوپایی تورکیا .
وبەهۆی شەروپیکدادان تۆپبارانەکان ڕەشی گوندوئاوایەکانی ئەوسنورە نالەبارەو هاولاتیان لەترس ونیگەرانی زۆردان تۆپبارانەکە تائیستاش ناوەناوە بەردەوامە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.