سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایده‌گه‌ێنێ كه‌سێك هه‌ڵسا به كوشتنی براكه‌ی كه دووه‌م رووداوی هاوشێوه‌یه له پارێزگاكه رووده‌دات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه ، ئێواره‌ی دوێنێ كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌براكه‌ی خۆی كرد‌و بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی و هاوكات كه‌سێكی دیكه‌شی بریندار كردووه .
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، هۆكاری رووداوه‌كه ئه‌مه بووه كه پێشتر منداڵه‌كانی ئه‌م دوو برایه به‌شه‌ڕ هاتوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی شوێنی رووداوه‌كه‌ی گهمارۆداو ته‌رمی كوژراوهكهشیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه‌و برینداره‌كه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه.
هه‌ردوێنێ كه‌سێك له پارێزگای بابل له‌نزیك فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره به هۆكاری خانووبه‌ره براكه‌ی خۆی كوشت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆشی هێنا.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.