Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:13

سەرۆکی فەرەنسا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی بە نادیە موراد داوه‌ سه‌ردانى شنگال بكات
کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی بە کچە رزگاربوویەکی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە، كه‌ سەردانی کوردستان بکات .

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی و خاوه‌نى خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، لە مانگی 10ـی 2017ـەوە ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی داوە سه‌ردانى قه‌زاى شنگال بکات.

نادیە موراد هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا ئیمانوێڵ ماکرۆن وادەی سەردانەکەی دیاری نەکردووە و ئێستاش چاوەڕێم پێکەوە بچینە شنگال.

فەرەنسا وڵاتێکی بەهێزی ئەورووپییە، پەیوەندییەکی مێژوویی و پتەوی لەگەڵ کوردستان هەیە و لە سەروبەندی شەڕی دژی داعشدا بە ناردنی چەک و مەشقکردنى هێزەکانی پێشمەرگە و بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووه‌.


نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی رۆژی هەینی 5/10/2018، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.

نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی گوندی کۆجۆ لە سنووری شاری شنگالە. دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە کۆتایی 2014، هاوشێوەی هەزاران ژن و کچی دیکەی کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا.

نادیە موراد تەمەن 25 ساڵ، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرا و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، گەیەندرایە ئەڵمانیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.