Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:00

مه‌سرور بارزانی و یان کۆبیچ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات
کوردستان TV
#7
100%


له‌ دیدارێكی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد، دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كران.

ئه‌مڕۆ9/10/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لەم دیدارەدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كران.

له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ دا، كه‌ ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.

لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و به‌شداری گشت پێكهاته‌كان و جیبه‌جێكردنی ده‌ستوور گفتوگۆ كرا‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.