Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:21

بۆ یه‌که‌مین جاره‌ چه‌ند زانیارییه‌ک له‌ باره‌ی سیستانی ئاشکرا ده‌کرێت

كاتێك ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه‌
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌رێكی تایبه‌ت به‌ عه‌ته‌به‌ی حوسه‌ینییه‌ بۆ یه‌كه‌من جاره‌ چه‌ند وورده‌كارییه‌كی ده‌رباره‌ی ژیانی كه‌سایه‌تی عه‌لی ئه‌لحوسه‌ینی سیستانی، مه‌رجه‌عی دینی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق ئاشكرا كردووه‌.

ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر زاری مونیر خه‌باز، قوتابییه‌كی سیستانییه‌وه‌ ده‌ڵێت: سیستانی هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ تا ئێستا زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌ ته‌نیایی به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌موو كاتێكیش په‌رتووكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سیستانی بایه‌خ به‌ لایه‌نی ته‌رفیهی و تێكه‌ڵاوبوونه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نادات و هاورێی كه‌می هه‌یه‌ و زۆر به‌ كه‌میش سه‌ردانی دانیشتنه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: كاتێك ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه‌، له‌سه‌ر مووچه‌یه‌كی كه‌م ژیاوه‌ كه‌ له‌ مامۆستاكانی وه‌ریگرتووه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا سیستانی له‌ یه‌كێك له‌ خانووچكه‌ كۆنه‌كانی نه‌جه‌فی به‌ كرێ نیشته‌جێیه‌و بۆ خۆی هه‌موو سه‌ری مانگان كرێكه‌ی ده‌دات.

هه‌روه‌ها خه‌باز ده‌ڵێت: سیستانی له‌سه‌ر خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی رێگری كردووه‌ كه‌ ببنه‌ خاوه‌ن خانوو ئۆتۆمبێلی خۆیان، یان ئامێریكی هه‌ر گرنگ، هاوكات دیاریش له‌سه‌ر حیسابی كه‌سانی دیكه‌ وه‌رناگرێت.

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌ نیوز

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.