Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:02

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌باره‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئەو لێكدانەوە جیا جیایانەی كە بۆی كراوە لە رێگەی ئەم روونكردنەوەیە مەبەستی رێنماییەكە دەیخەینەڕوو، كە بۆ كەم كردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتمان بۆ : ـ  
1- ئەم رێنماییە خەرج كردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە كە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێ بەجێ كراوە، بەڵكو تەنها خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان) .
2- خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەی‌ (مووچەی بنەڕەتیەكەی و دەرماڵەكان) مانگەكانی ساڵی /2017 كە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواكەوتنی فەرمانە كارگێرییەكان خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی كانوونی یەكەم /2017 بەستراون .
3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی /2017 كراوەتەوە پاشەكەوت بڕی ئەم جیاوازییەی كە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بۆ نموونە : ـ 
_ فەرمانبەرێك شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێكەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی كارگێری دوابكەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی  ناوبراو لە رێكەوتی 1/10/2017 تاكو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی)  ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەكرێتەوە .
_ یاخود فەرمانبەرێك شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەكرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەكرێتەوە  .
4- فەرمانبەرێك مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەكرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوكات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەكرێتەوە .
5- هەر جیاوازییەكی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر كە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار كرابێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە كاتی دابەش كردنی مووچـەی مانگانە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.