Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:11

په‌رله‌مانتارێک: پارتی بۆی هه‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی کوردستان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان بکات

به‌ پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
#7
100%

په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، مه‌رجه‌عی كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی عێراقی بیریان له‌لایه‌كی تریش بێت، ئه‌وه‌ عه‌قلیان هه‌ر له‌ هه‌ولێره‌.

ریبَوار هادی، په‌رله‌مانتاری  فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، یان دارایی، یان به‌رگری یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ بۆ كورد ده‌بێت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ ،بۆ نموونه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كورد باشه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: مه‌رجه‌عی كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی عێراقی بیریان له‌لایه‌كی تریش بێت، ئه‌وه‌ عه‌قلیان هه‌ر له‌ هه‌ولێره‌ .

ده‌شڵێت: به‌ پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پارتی بۆی هه‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كوردستان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.

سه‌رچاوه‌ / رۆژنامه‌ی باس

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.