ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌فته‌نامه‌ی باس له ژماره‌ی 401 له ڕاپۆراێكدا ڕایگه‌یاندووه: پاش 7 ساڵ له ته‌واوكردنی دیزاینه‌كه‌ی بڕیاره پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی كه ناسراوه به ترام بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه بهدهستكهوتووهكانیش پڕۆژه‌ی ترام له هه‌ولێر ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت.
پڕۆژه‌كه‌ش چوار هێڵه كه درێژیه‌كه‌ی 77 كیلۆمه‌تره، هه‌روه‌ها به بازنه‌یش 25 كیلۆمه‌تره كه به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، پڕۆژه‌كه به چه‌ند قۆناخێك ئه‌نجام ده‌درێت.
دیزاینی پرۆژه‌ی ترام (شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی) له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیای FG Tecnopol) )ی ئیتاڵی كاتی خۆی له ساڵی 2011 ته‌واو كراوه
به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كۆمپانیای ئیتاڵیه‌كه تێچووی دیزاینه‌كه تێووی 2 ملیار و 599 ملیۆن دینار بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان به هه‌مان نه‌خشه و دیزایین پڕۆژه‌كه ئاماده‌كراوه بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت كه درێژی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تره و یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژیه‌كانی هاتووچۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر له باره‌ی پڕۆژه‌كه راگه‌یاندووه ترام پڕۆژه‌یه‌كی هاتوچۆیه كه ماسته‌رپلانه‌كه‌ی بۆ كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی كه درێژی ئه‌و پڕۆژه‌ی هاتوچۆییه 80كیلۆمه‌تره، گوتی:" به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست پڕۆژه‌كه دواكه‌وتووه، ئێستا دووباره خراوه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشكه‌ش چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره كراوه
له‌م باره‌یه‌وه سه‌لاح جه‌وهه‌ر ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به (باس)ی راگه‌یاند پڕۆژه‌ی ترامی هه‌ولێر دووباره خراوه‌ته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، گوتی:" له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشكه‌شی كۆمپانیایه‌كی ئۆكڕانی كرا، ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ جێبهجێبهجێكردنی پڕۆژه‌كه، دیزایینهكهیان پێدراوه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا حكوومه‌ت جدییه له پێدانی پڕۆژه‌كه به كه‌رتی تایبه‌ت، گوتیشی:" له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیا كۆبونه‌وه و قسه‌مان كردووه، كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت هاوبه‌ش بێت له پڕۆژه‌كه و نایانه‌وێت به ته‌نیا خۆیان ملیارێك دۆلار خه‌رج بكه‌ن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تیش هاوبه‌ش بێت".
زیاترگوتیشی:" كۆمپانیاكان له بڕی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه داوای زه‌وی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی هۆتێل و پڕۆژه‌ی بازرگانی له نزیك پڕۆژه‌كه، بۆیه ئێستا گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه".
له باره‌ی ورده‌كاری پڕۆژه‌كه به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌كات، گوتیشی:" پڕۆژه‌كه چوار هیڵه كه به درێژیه‌كه‌ی 77 كیلۆمه‌تره، هه‌روه‌ها به بازنه‌یش 25 كیلۆمه‌تره كه به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، پڕۆژه‌كه به چه‌ند قۆناخێك ئه‌نجام ده‌درێت".
سه‌لاح جه‌وهه‌ر،روونی كرده‌وه ئه‌و پڕۆه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژیه‌كان و به‌شێكیی گرنگیش ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی هاتووچۆ.
شوان به‌رزنجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.