Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:35

گۆڕان: یه‌کێتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ته‌زویر کردووه‌

ناتوانێ خۆی به‌ هێزی یه‌كه‌می سلێمانی هه‌ژمار بكات
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، مام جه‌لال و فوئاد مه‌عسوم له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هیچیان پێ نه‌كراوه‌، به‌رهه‌م ساڵحیش هیچی پێ ناكرێت، یه‌كێتیش له‌ هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ته‌زویر كردووه‌.

ساڵح ژاژه‌ڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌: یه‌كێتی به‌ ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌و ناتوانێ خۆی به‌ هێزی یه‌كه‌می سلێمانی هه‌ژمار بكات.

ده‌شڵێت: یه‌كێتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ته‌زویر كردووه‌.

ژاژه‌ڵه‌یی له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كردی كه‌ بۆ پۆستێك وازی له‌ حزبه‌كه‌ی هێنا، كارێكی بێ مه‌عنا بوو.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: مام جه‌لال و فوئاد مه‌عسوم له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هیچیان پێ نه‌كراوه‌، به‌رهه‌م ساڵحیش هیچی پێ ناكرێت، به‌غداش منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌كات كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان ده‌داتێ ، له‌ كاتێكدا پۆسته‌كه‌ هیچ سوودێكی بۆ كورد نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / رۆژنامه‌ی باس

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.