Erbil 8°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 21:55

تره‌مپ له‌ چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانه‌ سعوودیه‌که‌ نیگه‌رانه‌

له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند "له‌مباره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانم".

تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانم. هیوادارم چی زووه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ روون بێته‌وه‌. هێشتا له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌س هیچ نازانێت".

دواتر له‌ راگه‌یاندراوێكی كۆشكی سپی دا، تره‌مپ گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی ئێجگار خراپ باس ده‌كرێن. ئه‌مه‌م پێخۆش نییه‌".

ده‌نگۆی كوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌ كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌دوای خۆیدا هێنا.

له‌ كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها رایگه‌یاندبوو: "له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن"، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست فرێد هایت گوتبووی: "ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كوشتنی جه‌مال راست بێت ئه‌وا كارێكی ترسناكه‌ و هۆكاره‌كانی پشت په‌رده‌ی ئه‌مه‌ نازاندرێن". 

 AA

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.