ئێواره‌ی دوێنێ له شاری كه‌ركوك ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه دوو كه‌سی ماڵه‌كه بوونه قوربانی.
له گه‌ڕه‌كی ئه‌سراو مه‌فقودینی شاری كه‌ركوك ئاگر له ماڵی هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی ساڵح ئیبراهیم مه‌حه‌مه‌د كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ست كه‌وتوون به هۆی بوونی به‌نزین له ناو ماڵه‌كه‌یاندا ئاگرێكی گهرره كه‌وته‌وه و به‌هۆی ئاگره‌كه‌شه‌وه كچ و كوڕێكی ناوبراو سووتان و به هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كوڕه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك كرا و ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی به‌رزه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.