Erbil 8°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 21:49

به‌م هۆکارانه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ت مت ده‌بێت

وه‌ك پێویست گرنگی به‌خزمه‌تكردنی ئۆتۆمبێله‌كانمان ناده‌ین
کوردستان TV
100%

زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌ تازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م تووشی مت بوون و نه‌مانی كێش و لاوازبوونی مه‌كینه‌ ده‌بێنه‌وه‌، هۆكاری ئه‌وه‌ش، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیای دروستكه‌رو جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ هه‌بێت، په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌كه‌ وه‌ك پێویست گرنگی به‌خزمه‌تكردنی ئۆتۆمبێله‌كانمان ناده‌ین.
بۆیه‌ پێویسته‌ زوو زوو گرنگی به‌ئۆتۆمبێله‌كان بده‌ین .
1-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕینی رۆن پشتگوێ نه‌خه‌ین، پێویسته‌ باشترین
ڕۆنی تێبكه‌ین و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ریش بین له‌وباره‌یه‌وه‌
2-زوو زوو پشكنین بۆ فلته‌ری هه‌وای سه‌ر مه‌كینه‌كه‌ بكه‌ین، زوو زوو پاكی بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌گه‌رخراپیش بوو خێرا بیگۆڕین.
3- ناو به‌ناو پشكنین بۆ فلته‌ری به‌نزین (مه‌سفی)بكه‌ین و لانی كه‌م ده‌بێت ساڵی دوو جار بیگۆڕین و پشكنینیش بۆ فیول په‌مپه‌كه‌ بكه‌ین.
4-ناوبه‌ناوده‌رچه‌ی هه‌وای سه‌ر مه‌كینه‌كه‌، لای به‌خاخ یان كابرێته‌ره‌وه‌ به‌جوانی پاك بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاویش به‌كاربهێنین باشتره‌. 
5-زووزوو پشكنین بۆ گێڕ بكه‌ین، رۆن و هایدرۆلیك بپشكنین و فلته‌ری گێڕیش بگۆڕین.
6- به‌رده‌وام ئاگامان له‌ پلاك و نۆزڵه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد كێشه‌یه‌ك یان ده‌نگ یان له‌رزین یان بڕێنیان هه‌یه‌، پلاكه‌كان بگۆڕن و نۆزڵه‌كان تێست بكه‌ن.
7- ده‌كرێت مت بوون كێشه‌ی كاره‌بایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ش تێستی كۆمپیوته‌ری گێڕ و مه‌كینه‌ بكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌.

سه‌رچاوه‌ - 
Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.