ماڵپه‌ڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” له‌سه‌رچاوه‌کانی “لاڕیپۆبلیکا”وه ئاشکرای کردووه، کریستیانۆ به که‌سه نزیکه‌کانی ڕاگه‌یاندووه، که ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه له‌پشت کێشه‌کانی ئه‌م دوواییهوهن و به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابن له‌یانه‌ی یوڤانتۆس بحه‌وێته‌وه، له‌هه‌مان کاتدا توڕه‌یی به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس نیشانداوه که ده‌سته‌وسان به‌رامبه‌ر هه‌راسانکردنی وه‌ستاون و هیچ ههنگاوێکی یاساییان پێنانرێت.سه‌رچاوه‌کان نوسیویانه: کریستیانۆ پێی وایه ڕیاڵ له‌پشت له‌ده‌ستدانی نازناوه فه‌ردیه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌وه بووه (زه بێست و باشترینی ئه‌وروپا)، به‌هه‌مان شێوه کارته سوره‌که‌ی ڤالێنسیا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌یسه نوێیه‌ش که له‌ئێستادا له‌باره‌ی ئافره‌تێکی ئه‌مریکیه‌وه له‌سه‌ری دروست کراوه.له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا گۆڤاری “دێر شبیگل”ی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوێک که له‌ساڵی ٢٠٠٩ ڕوویداوه، واتا ئه‌وکاته‌ی کریستیانۆ له یونایتده‌وه ڕوویکردۆته ڕیاڵ مه‌درید، تیایدا له‌کاتی حهوانهوهکاندا له ئه‌مریکا ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ر ئافره‌تێک، له‌ئێستادا ئه‌و ئافره‌ته ته‌واوی زانیارییه‌کانی ئاشکرا کردووه، ته‌نانه‌ت گۆڤاره‌که ئاماده‌نه‌بوون ڕاپۆرته‌که‌یان بسڕنه‌وه و به به‌ڵگه‌وه چه‌ندین بابه‌تی تریان ئاشکرا کرد.له‌ئێستادا کۆمپانیای “ئیا سپۆرت”ی ته‌کنه‌لۆجی و وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌یمی فوتباڵ (فیفا ١٩) له یارییه ئه‌لیکترۆنیه‌کانی وه‌ک پله‌ی سته‌یشن و ئێکس بۆکس به‌فه‌رمی وێنه‌کانی کریستیانۆیان له‌سه‌ر کۆپی نوێی گهیمهکانیان لابردووه، هه‌روه‌ها کۆمپانیای نایکی ئه‌مریکیش نزیکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌یسانه له‌سه‌ر کریستیانۆ گهردهوام بن، ئه‌وا له‌ڕووی بازرگانیه‌وه زیانێکی قورس ده‌کات و لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه: ئایا یاریزانه‌که له ڕیاڵ مه‌درید بۆ ئه‌م که‌یسانه‌ی له‌سه‌ر زیندو نه‌کرایه‌وه؟ مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه ڕیاڵ له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌هێزتره له یوڤانتۆس؟
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.