Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:42

به‌ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار که‌س بوونه‌ قوربانی

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له‌ قه‌زای ئاكرێ
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له‌ قه‌زای ئاكرێ ڕووداوێكی هاووچۆ ڕویداو به‌ هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌

له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ  و له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ته‌هێ دوو ئۆتۆمبیل به‌یه‌كیانداكێشا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار گه‌نج به‌ سه‌ختی بریندار بوون و هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ش تێكشكان.

پۆلیسی هاتووچۆی قه‌زاكه‌ش هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ تیژڕه‌وی و ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ دروستبووه‌.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.