Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:00

داعش 14 گوند له‌ سنووری پارێزگای که‌رکووک بێ ئاو ده‌کات

خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وایكرد بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچه‌یه‌ دروست بێت
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ دووشەممە له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر تۆڕی ئاوی كه‌ركووك، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوندی سنووره‌كه‌ بێ به‌ش بوون له‌ ئاو.

مه‌جید ئه‌حمه‌د له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق به‌ ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی رایگه‌یاندووە  كه‌ داعش دوای تۆڕی كاره‌بای كه‌ركوك، ئه‌مجاره‌ تۆڕی ئاوی پارێزگای كردووه‌ته‌ ئامانج.

مه‌جید ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ داعش یه‌كه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی له‌ باشووری كه‌ركوك كردووته‌ ئامانج و وتی: له‌ میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو كراونه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوند بێ ئاو بوون.

گوتیشی‌: ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئاشكرایشی كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ داعش ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دووباره‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هێزبێته‌وه‌ و خۆی رێكبخاته‌وه‌. ئه‌نجامنه‌دانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، وایكرد كه‌ بۆ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ئاسان بێت تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ئامانج بگرن.

په‌لاماردانی هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كاره‌با له‌ نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌دا له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، ناوه‌ ناوه‌ ببووه‌ هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با تا 18 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وایكرد بۆشایی ئه‌منی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك دروست بێت و تاوه‌كو ئێستا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌م ناوچه‌یه‌ رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت سه‌ڕه‌رای هێزێكی زۆری عێراق و به‌ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.