Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:28

له‌به‌غدا بکوژی ئه‌م منداڵه‌ پێنج ساڵییه‌ ده‌ستگیرکرا

به‌ر له‌ كوژرانی ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ده‌ست درێژی كردبووه‌ سه‌رمنداڵێكی ته‌مه‌ن پێنح ساڵان و دواتر له‌گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ كوشتویه‌تی.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ده‌ستگیراوه‌كه‌ دراوسێی ماڵی منداڵه‌كه‌ بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی زهور، دانیشی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌ی و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای عادیلانه‌ی خۆی بگات.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری به‌غدا دیارده‌ی رفاندنی مناڵان و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ریان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و تا ئێستاش ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ ده‌ستگیركراون.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.