ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ی عێراقی له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ڕایده‌گه‌ێنێت ، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 4 ى 10 ى 2018 مه‌جید مه‌زهور عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نباربوو به‌هاوكاری ده‌زگاكانى ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر ده‌ستگیربكه‌ن .
ده‌سته‌ى نه‌زاهه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و تۆمه‌تباره ویستوویه‌تى له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵبێت، كه له‌لایه‌ن دادگا وه داواكراوه به‌پێى مادده‌ى ٣١٥ له یاساى سزادانى عێراقى.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى نه‌زاهه‌دا هاتووه ، ئه‌و به‌رپرسه تۆمه‌تباره به ئیختیلاس(بردنى پاره‌ى ده‌وڵه‌ت) زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌و كاته‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نبار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.