له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی و هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌كارانه‌ی تێیاندا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌لیكترۆنی، هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ندێك بڕیاری نوێی ده‌ركردووه كه ئه‌م زانیاریانه له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاری بێبنه‌ما ته‌واو چه‌واشه‌كارانه‌ن كه سه‌رچاوه‌شیان دیار نیه.
هاوكات داوا ده‌كات، ته‌نیا پشت به‌و هه‌واڵه فه‌رمییانه ببه‌ستن كه له خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی یان نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیه‌وه ده‌رده‌چێت.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه‌هات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ژماره‌یه‌ك په‌یج، له‌سه‌ر زاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه، بڕیاریداوه ئه‌مساڵی خوێندن به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.